Accessibility links

سەرۆک بایدن سەردانی ماوی دەکات و لەگەڵ ڕزگاربووانی کارەساتی ئاگرکەوتنەوەکەدا کۆدەبێتەوە


Biden
Biden

سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن سەردانی گەیشتە ماوی لە ویلایەتی هاوایی، نزیکەی دوو هەفتە دوای ئەوەی ئاگری دارستانەکان سەرانسەری دوورگەی هاواییان گرتەوە و بەهۆیەوە زیاتر لە 110 کەس گیانییان لە دەستدا.

ڕۆژی دووشەممە سەرۆک بایدن پشووەکەی لە لەیک تاهۆ ڕاگرت و لە ڕینۆی نیڤاداوە لەگەڵ جیل بایدنی هاوژینی بەرەو ماوی بەڕێکەوت، لەوێش لەگەڵ خانمی یەکەم جیڵ بایدندا بە فڕۆکەی هێلیکۆپتەر گەشتێک دەکەن بەسەر ناوچە سووتاوەکانی دوورگەکەدا.

دواتر سەردانی شاری کاولبووی لاهانیا دەکەن تاوەکو لە نزیکەوە زیانی ئاگرکەوتنەوەکە ببینن، لەگەڵ ڕزگاربوواندا قسە دەکەن و گفتوگۆ دەکەن.

جێگری وتەبێژی کۆشکی سپی ئۆلیڤیا داڵتن لەسەر فڕۆکەی ئێر فۆرس وەن بە ڕۆژنامەنووسانی وت " ڕۆژێکی هەستیار دەبێت بۆ هەمووان."

داڵتن وتی سەرۆک بایدن لە ڕۆژی یەکەمی ئاگرکەوتنەوەکانەوە نیگەران بووە سەبارەت بە قوربانییەکان و " نیازی هەیە بەڕێوبەرایەتییەکەی تاوەکو پێویست بکات لەوێ بمێننەوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG