Accessibility links

سەرۆک بایدن دەڵێت ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی سزایەکی توند دەسەپێنن بەسەر ڕووسیادا


سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن دوابەدوای هێرشەکەی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا بەڵێنیدا ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی " سزایەکی توند " بسەپێنن بەسەر ڕووسیادا، ئەمەش دوای ئەوەی دەنگی تەقینەوە لە کیێڤی پایتەخت و شارەکانی دیکەی ئۆکرانیا بیستراوە.

بایدن وتی لەگەڵ سەرۆکی ئۆکرانیا ڤۆلۆدیمێر زیلینسکیدا قسەی کردووە و سەبارەت بە ڕێوشوێنەکانی ئەمەریکا پێی ڕاگەیاندووە، یەکێک لەوانەش ئەوەیە وڵاتانی جیهان لەمیانەی کۆبوونەوەی تایبەتی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکاندا سەرکۆنەی ڕووسیا بکەن.

بایدن لە بەیاننامەیەکدا وتی " سبەینێ لەگەڵ ڕابەرانی کۆمەڵەی حەوتدا کۆدەبمەوە، ئەمەریکا و هاوپەیمان و هاوبەشەکانی سزای توند بەسەر ڕووسیادا دەسەپێنن."

وتیشی واشنتن بەردەوام دەبێت لە یارمەتیدان و پشتیوانییەکانی بۆ ئۆکرانیا و گەلەکەی، بەڵام هیچ وردەکارییەکی نەدا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG