Accessibility links

وابڕیارە بایدن و کازمی بە فەڕمی ڕێکەوتنێک بۆ کۆتایی هێنان بە ئەرکی هێزە شەڕکەرەکانی ئەمەریکا لە عێراق واژۆ بکەن


بەرپرسێکی باڵای بەڕێوبەرایەتیەکەی سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن وتی سەرۆکی ئەمەریکا و سەرۆک وەزیری عێراق مستەفا کازمی لەمیانەی کۆبوونەوەکەیاندا لە واشنتن بە فەڕمی ڕێکەوتنێک واژۆ دەکەن بۆ کۆتایی هێنان بە ئەرکی ‌هێزە شەڕکەرەکانی ئەمەریکا لە عێراق.

لەگەڵ بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکادا لە ئەفغانستان کە وابڕیارە لە کۆتایی مانگی هەشتدا کشانەوەی سەرجەم هێزەکان لەو وڵاتەدا تەواو ببێت، سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن کۆتایی بە ئەرکە سەربازییەکانی ئەمەریکا لەو دوو جەنگەدا دەهێنێت کە سەرۆکی پێشووتری ئەمەریکا جۆرج بوش دەستیپێکرد.

لە یەکەمین گفتوگۆی ڕاستەوخۆیاندا، وابڕیارە سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن و سەرۆک وەزیری عێراق لە کۆشکی سپی کۆببنەوە و تاوتوێی پەیوەندییە ستراتیژییەکانی نێوان دوو وڵاتەکە بکەن.

بەرپرسێکی باڵای بەڕێوبەرایەتیەکەی بایدن ئاماژەی بەوەدا دوای کۆبوونەوەکەیان بەیاننامەیەک لەسەر کۆتایی هێنان بە ئەرکی هێزە شەڕکەرەکانی ئەمەریکا لە عێراق ڕادەگەیەندرێت.

لە ئێستادا نزیکەی 2500 سەربازی ئەمەریکی لە عێراقدا بوونیان هەیە و ئەرکی ئەو هێزانە بەرپەرچدانەوەی ڕێکخراوی داعشە. ئەرکەکانی ئەمەریکا لە عێراق کەم دەکرێنەوە تەنها بۆ پێدانی مەشق و ڕاوێژ بە سوپای عێراقی.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG