ئۆفیسی سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا لیز ترەس دەڵێت سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا لیز ترەس و سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن ڕێکەوتوون لەسەر ئەوەی کارەکانی سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتن تیشکی خستۆتەسەر پێویستیی ئەوەی هاوپەیمانان بەردەوام بن لە پشتیوانییە ئابووری و سەربازییەکان بۆ ئۆکرانیا.
وتەبێژێکی ترەس گوتی " دوو ڕابەرەکە سەرکۆنەی لێدوانە شەڕانگێزەکانی ئەمدواییانەی پوتنیان کردووە."
گوتیشی " ڕێکەوتوون لەسەر ئەوەی کارەکانی پوتن تیشکی خستۆتە سەر پێویستی ئەوەی هاوپەیمانان بەردەوام بن لە پشتیوانییە ئابووری و سەربازییەکانیان بۆ ئۆکرانیا."
وتەبێژەکە گوتیشی لە میانەی کۆبوونەوەکەی ترەس و بایدندا کە لە چوارچێوەی کۆبوونەوەی گشتی ساڵانەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک بەڕێوەچوو، دوو ڕابەرەکە جەختییان لە پێویستی " کۆتایی هێنان بە پشت بەستن بە وزە و تەکنەلۆجیای وڵاتانی تاکڕەو " کردۆتەوە.
گوتیشی " ڕێکەوتوون لەسەر دوو هێندە کردنی هەوڵە دوو قۆڵییەکانیان بۆ کەمکردنەوەی پشت بەستن بە وزەی ڕووسیا و زیادکردنی بڕی وزەی نوێکراوە و جۆرەکانی دیکەی وزە کە لەلایەن وڵاتانی دیموکراتەوە بەرهەم دەهێندرێن."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز
بەڕیتانیا: سەرۆک بایدن و سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا ڕێکەوتن لەسەر بەردەوامیدان بە پشتیوانییەکان بۆ ئۆکرانیا
![سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن و سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا لیز ترەس](https://gdb.voanews.com/0c520000-0aff-0242-464b-08da9c1717b8_w250_r1_s.jpg)