Accessibility links

سەرۆک بایدن سوپاسی شۆڵز دەکات


سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن و ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئۆلاف شۆڵز
سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن و ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئۆلاف شۆڵز

سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن پێش کۆبوونەوەکەی ڕابەرانی کۆمەڵەی حەوت لە ئەڵمانیا لەگەڵ ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئۆلاف شۆڵزدا کۆبۆوە و سوپاسی کرد لەسەر ڕابەرایەتیکردنی هەوڵەکان بۆ وەڵامدانەوەی قەیرانەکانی ئۆکرانیا.

سەرۆک بایدن وتی سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتن پێشبینی ئەوەی دەکرد ڕۆژئاوا پەرتەوازە ببێت دوای داگیرکارییەکەی لە ئۆکرانیا، بەڵام ڕۆژئاوا پەرتەوازە نەبوو و ناشبێت.

وتیشی " دەمەوێت سوپاست بکەم بۆ ئەو هەوڵانەی داوتە کاتێک بوویت بە ڕاوێژکار، پوتن لە سەرەتاوە پشتی بەوە بەستبوو کە بە جۆرێک لە جۆرەکان ناتۆ و کۆمەڵەی حەوت پەرتەوازە دەبن، بەڵام پەرتەوازە نەبووین و پەرتەوازەش نابین."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG