Accessibility links

بایدن دەڵێت ئەمەریکا پشتگیری لە سەربەخۆیی تایوان ناکات


سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن دەڵێت ئەمەریکا پشتگیری لە سەربەخۆیی تایوان ناکات، ئەمەش دوای ئەوەی دەنگدەرانی تایوان جارێکی دیکە دژی چین وەستانەوە و سێیەم خولی سەرۆکایەتییان دایەوە بە پارتی فەرمانڕەوای تایوان.

لە ماوەی ڕابردوودا کاندیدی پارتی فەرمانڕەوای تایوان ' پارتی پێشکەوتنخوازی دیموکرات ' لای چینگ تی وەکو سەرۆکی تایوان هەڵبژێردرا، چینگ تی بە توندی دژایەتی فشارەکانی چینی دەکرد لەسەری، هەروەها بەڵێنیدا بە ڕووی چیندا بوەستێتەوە و هەوڵی گفتوگۆکردن بدات.

سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن کاتێک پرسیاری لێکرا کاردانەوەی چی بووە بۆ هەڵبژاردنەکانی تایوان، وتی " پشتگیری لە سەربەخۆیی ناکەین.."

لە ساڵی 1979 دا ئەمەریکا بە فەڕمی دانی بە چیندا نا و لە مێژە دەڵێت پشتگیری لە ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی لەلایەن تایوانەوە ناکات. بەڵام پەیوەندییەکی نافەڕمی لەگەڵ تایواندا هەیە و یەکێکە لە گرنگترین پشتیوانکاری سیاسی لە تایوان و دابینکاری چەک بۆ تایوان.

چین کە هەرگیز بەکارهێنانی هێزی بە دوورنەزانیوە بۆ یەکخستنەوەی تایوان لەگەڵ چیندا، لەوە دەترسێت کە لای چینگ تی دامەزراندنی کۆماری تایوان ڕابگەیەنێت، لای وتوویەتی ئەو کارە ناکات.

بایدنی پێشتر چینی بێزار کردووە بەو لێدوانانەی کە وادەردەکەوت پێشنیاری ئەوە بکات بەرگری لە تایوان دەکات ئەگەر هێرشی بکرێتە سەر. بەڵام لێدوانەکەی ڕۆژی شەممە وادەردەکەوێت کە هەوڵێک بێت بۆ دووبارە دڵنیایی دانەوە بە چین.

بەڵام چەند کاتژمێرێک پێش هەڵبژاردنەکانی تایوان، واشنتن وتی " جێی قبووڵکردن نیە " بۆ " هیچ وڵاتێک " دەستوەربداتە هەڵبژاردنەکانەوە.

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکن پیرۆزبایی لە لای چینگ تی کرد لەسەر سەرکەوتنەکەی و وتی ئەمەریکا " پابەندە بە ئاشتی و سەقامگیری سەرانسەری تەنگەی تایوان و چارەسەرێکی ئاشتییانە بۆ ناکۆکییەکان، ئازاد لە زۆرەملێ و فشار." وتیشی ئەمەریکا بە پەرۆشەوەیە بۆ کارکردن لەگەڵ چینگ تی و سەرجەم ڕابەرانی تایواندا، ئەوەش لە پێناو بەرەوپێشەوە بردنی " پەیوەندییە درێژخایەنە نافەڕمییەکەی نێوانییان، بە شێوەیەک کە لەگەڵ سیاسەتی یەک چینی ئەمەریکادا بگونجێت."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG