سەرۆکی بایدن دەڵێت نابێت ڕووسیا وەکو وڵاتێکی پشتیوانیکەر لە تیرۆر بناسێندرێت.
لەنێوەندی داگیرکارییەکەی ڕووسیادا لە ئۆکرانیا، کیێڤ داوای کردووە ڕووسیا وەکو دەوڵەتێکی پشتیوانیکەر لە تیرۆر بناسێندرێت.
مۆسکۆش دەڵێت ئەگەر ئەو کارە ئەنجام بدرێت ئەوا دەبێتە هۆی پچڕانی پەیوەندییەکانی نێوان ئەمەریکا و ڕووسیا.
سەرۆک بایدن لە کۆشکی سپی کاتێک پرسیاری لێکرا سەبارەت بەوەی ئایا دەبێت ڕووسیا وەکو دەوڵەتێکی پشتیوانیکەر لە تیرۆر بناسێندرێت، سەرۆک بایدن لە وەڵامدا وتی " نەخێر."
جێی ئاماژەیە هەندێک لە یاسادانەرانی ئەمەریکاش داوایان کردووە ڕووسیا وەکو وڵاتێکی پشتیوانیکەر لە تیرۆر بناسێندرێت.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز
سەرۆک بایدن دەڵێت ڕووسیا نابێت وەکو وڵاتێکی پشتیوانیکار لە تیرۆر بناسێندرێت