سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن وتی هێشتا دەیەوێت دڵنیابێتەوە لەوەی ئایا ڕووسیا هیچ کارێک دەکات بۆ کەمکردنەوەی ئەرکە سەربازییەکانی لە ئۆکرانیا یاخود نا، وتی واشنتن و هاوپەیمانەکانی بەردەوام دەبن لە سزا بەهێزەکان و یارمەتیدانی ئۆکرانیا.
بایدن دوابەدوای کۆبوونەوەکەی لەگەڵ سەرۆک وەزیری سینگاپور لی هسین لوونگدا لە کۆشکی سپی وتی " بزانین ڕووسیا کارێک دەکات لەسەر ئەوەی پێشنیاری کردووە."
جێی ئاماژەیە لە ماوەی ڕابردوودا ڕووسیا بەڵێنیدا ئەرکە سەربازییەکانی لە دەوروبەری کیێڤ و ئاڕاستەکانی چێرنهیڤ کەم بکاتەوە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز
سەرۆک بایدن دەڵێت بزانین ڕووسیا گرژییەکان لە ئۆکرانیا کەم دەکاتەوە
