Accessibility links

فەڕەنسا: ماکرۆن و بایدن دەیانەوێت پەیوەندی بە چینەوە بکەن بۆ کۆتایی هێنان بە جەنگەکەی ناو ئۆکرانیا


 سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن و سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن
سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن و سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن

کۆشکی سەرۆکایەتی فەڕەنسا دەڵێت سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن و سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن پێش سەردانەکەی ماکرۆن بۆ چین لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا ڕێککەوتوون لەسەر پەیوەندیکردن بە چینەوە بۆ خێراکردنی کۆتایی هێنان بە جەنگەکەی ناو ئۆکرانیا.

ئۆفیسی سەرۆکایەتی فەڕەنسا وتی " دوو سەرۆکەکە باسییان لە خواستی هاوبەشی خۆیان کردووە بۆ پەیوەندیکردن بە چینەوە بۆ خێراکردنی کۆتای هێنان بە جەنگەکەی ناو ئۆکرانیا و بەشداربوون لە بونیادنانی ئاشتییەکی پارێزراو لە ناوچەکەدا."

وتیشی ماکرۆن و بایدن هەردووکیان هیوایان خواستووە چین یارمەتیدەر بێت لە هەوڵەکانی هاودەنگی نێوان باکووری جیهانی و باشووری جیهانیدا و بونیادنانی ئەجێندایەکی هاوبەش بۆ کەش و هەوا و جۆراوجۆری زیندەیی.

وەزارەتی دەرەوەی چین لە ماوەی ڕابردوودا وتی ماکرۆن لە ڕۆژی چوارشەممەوە تاوەکو ڕۆژی هەینی سەردانی چین دەکات. سەرۆکی چین شی جین پینگ گفتوگۆی لەگەڵدا دەکات بۆ دیاریکردنی ئاڕاستەی پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵاتەکە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG