Accessibility links

لەم مانگەدا بایدن لە کۆشکی سپی پێشوازی لە کازمی دەکات


وتەبێژی کۆشکی سپی جێن ساکی
وتەبێژی کۆشکی سپی جێن ساکی

کۆشکی سپی دەڵێت سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن لە 26 ی مانگی حەوتدا لە کۆشکی سپی پێشوازی لە سەرۆک وەزیری عێراق مستەفا کازمی دەکات.

وتەبێژی کۆشکی سپی جێن ساکی وتی سەردانەکە تیشک دەخاتە سەر پەیوەندییە ستراتیژییەکانی نێوان ئەمەریکا و عێراق و هەروها دەبێتە هۆی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵاتەکە.

ساکی ئاماژەی بەوەدا کۆمەڵێک بواری هاوبەش هەن لە نێوان دوو وڵاتەکەدا کە دەیانەوێت گرنگی پێبدەن، لەوانەش وزە و تەندروستی.

هەروەها وتیشی بایدن بە پەرۆشەوەیە بۆ پتەوکردنی هاریکارییەکان لەگەڵ عێراقدا " لەڕووی ئاسایشەوە، بەشێوەیەک هەوڵە هاوبەشەکانیش بۆ شکست پێهێنانی ڕێکخراوی داعش بەشێوەیەکی هەمیشەیی بگرێتەوە. "

وتەبێژی کۆشکی سپی ئاماژەی بە ئێران نەدا کە دەسەڵاتێکی بەرچاوی لە عێراقدا هەیە و پەیوەندییەکی توندوتۆڵی لەگەڵ حکومەتی ئەو وڵاتەدا هەیە، ئەوەش لەڕێی پشتیوانیکردن لە گروپە چەکدارییە شیعەکانەوە کە بەردەوام هێرش دەکەنە سەر ئەو بنکە سەربازییانەی عێراق کە هێزەکانی ئەمەریکایان تێدایە.

لە ماوەی ڕابردوودا سێ سەرچاوەی ئەو گروپە چەکدارییانە و دوو سەرچاوەی ئاسایشی عێراق ئاماژەیان بەوەدا سەرکردەیەکی باڵای سوپای پاسدارانی ئێران لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا و لەمیانەی کۆبوونەوەیەکدا لە بەغداد داوای لە گروپە چەکدارییەکان کردووە هێرشەکانیان بۆ سەر ئامانجە ئەمەریکییەکان چڕتر بکەنەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG