سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن سەرکۆنەی بڕیارەکەی سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمێر پوتنی کرد بۆ ناساندنی دوو هەرێمی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا وەکو دوو ناوچەی سەربەخۆ.
کۆشکی سپی وتی " سەرۆک بایدن لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا لەگەڵ سەرۆکی ئۆکرانیا ڤۆلۆدیمێر زیلینسکیدا بە توندی سەرکۆنەی بڕیارەکەی سەرۆکی ڕووسیا پوتنی کردووە بۆ ناساندنی هەرێمەکانی دۆنێتسک و لوهانسک وەکو دوو ناوچەی سەربەخۆ."
هاوکات لەگەڵ سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن و ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئۆلاف شۆڵزیشدا قسەی کردووە و باسیان لەوە کردووە " چۆن بەردەوام بن لە هەماهەنگییەکان لە وەڵامدانەوەیان بۆ هەنگاوەکانی دواتر."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز