Accessibility links

جێـگری سەرۆکی ئەمەریکا بە تەلەفون قسە لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردسـتان دەکات


جۆ بایدن جێـگری سەرۆکی ئەمەریکا ئەمڕۆ چوارشەممە قسەی لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردسـتانی عێراق کرد.

جێگری سەرۆک سوپاسی سەرۆک بارزانی کرد بۆ ڕێبەرایەتیکردنەکەی و بەردەوامبوونی هاوکاریکردنی لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیر و حکومەتی عێراق بۆ شـکستهێنان بە داعش و مسۆگەرکردنی سەقامگیریەکی جێگیر لە عێراقدا.

هەردوو ڕێبەر جەختیان کردەوە سەر گرنگی بەردەوامبوونی ئەو گوژم و گوڕوتینەی هەیە بۆ ڕزگارکردنی موسڵ و ناوچەکانی دیکەی ژێر دەسـتی داعش.

هەروەها جەختیان کردەوە لەسەر زامنکردنی ئەوەی هەموو ئۆپەراسیۆنە لەشکریـیەکان لە عێراق ڕێز لە سەروەری و یەکپارچەیی خاکی عێراق دەگرن. پاشان هەردوو ڕێبەر وابەستەیی خۆیان بە ستراتیژیـیەتی هاوبەشی نێوان ئەمەریکا و عێراق دووپات کردەوە.

XS
SM
MD
LG