Accessibility links

سەرۆک بایدن یارمەتییەکی سەربازیی بە بڕی 700 ملیۆن دۆلار بۆ ئۆکرانیا ڕادەگەیەنێت


سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن
سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن

سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن ڕایگەیاند ئەمەریکا بە بەهای 700 ملیۆن دۆلار چەک دەدات بە ئۆکرانیا، سیستمی موشەکی پێشکەوتووش لەنێو ئەو چەکانەدا دەبن کە ڕەوانەی ئۆکرانیا دەکرێن کە لە دووری 80 کیلۆمەترەوە دەتوانن ئامانجەکانیان بپێکن.

بایدن لە بەیاننامەیەکدا وتی " ئەمەریکا لە پاڵ هاوبەشە ئۆکرانییەکانماندا دەوەستێت و بەردەوام دەبێت لە پێدانی چەک و کەلوپەلی سەربازیی بە ئۆکرانیا تاوەکو بتوانێت بەرگری لە خۆی بکات."

دوای ئەوەی لەلایەن ئۆکرانیاوە دڵنیا کرایەوە لەسەر ئەوەی ئەو چەکانە بەکارناهێندرێن بۆ هێرشکردنە سەر خاکی ڕووسیا، سەرۆک بایدن ڕەوانەکردنی سیستمی موشەکی تۆپهاوێژی جوڵەپێکراوی بۆ ئۆکرانیا ڕاگەیاند.

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکن لە کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ سکرتێری گشتی هاوپەیمانێتی ناتۆ یانس ستۆڵتنبێرگدا وتی " ئۆکرانییەکان دڵنیاییان داوینەتێ لەسەر ئەوەی ئەم سیستمانە دژی ئامانجەکانی سەر خاکی ڕووسیا بەکارناهێنن."

بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا وتی ئەمەریکا لە سەرەتادا چوار سیستمی موشەکی تۆپهاوێی جوڵەپێکراو دەنێرێت بۆ ئۆکرانیا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG