Accessibility links

بایدن دەڵێت ئەفغانیەکان دەبێت " بۆ خۆیان شەڕ بکەن "


سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن

ڕۆژی سێشەممە تاڵیبان ناوچەی زیاتری لە ئەفغانستان کۆنتڕۆڵکرد، لە ئێستادا لە سەدا 65 ی وڵاتەکەیان کۆنتڕۆڵکردووە، هاوکات سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن داوای لە ڕابەرانی ئەفغانستان کرد لەپێناو نیشتیمانەکەیاندا شەڕ بکەن.

بەگوێرەی هاوڵاتیانی ناوچەکە ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە پولی خومری پایتەختی هەرێمی باگلان کەوتەوە ژێر دەسەڵاتی تاڵیبانەوە، ئەوەش دوای ئەوەی هێزەکانی ئاسایشی ئەفغانستان بەرەو بیابانی کیلاگی دەکشانەوە کە بنکەیەکی گەورەی سەربازی ئەفغانی لێیە.

پولی خومری یەکێکی دیکەیە لەو کۆمەڵە پایتەختەی کە لە ماوەی هەفتەیەکدا چەکدارانی تاڵیبان کۆنتڕۆڵیان کردوونەتەوە.

بایدن لە کۆشکی سپی بە ڕۆژنامەنووسانی وت " ڕابەرانی ئەفغانستان دەبێت یەکبگرن، دەبێت خۆیان شەڕ بۆ خۆیان بکەن، شەڕ بۆ گەلەکەیان بکەن." ئاماژەشی بەوەدا هێزەکانی ئەفغانستان زۆر لە چەکدارانی تاڵیبان زیاترن و دەبێت بیانەوێت شەڕ بکەن.

سەرۆکی ئەمەریکا ئەوەشی خستەڕوو پەشیمان نیە لە بڕیاری کشانەوەی هێزەکان لە ئەفغانستان، ئاماژەی بەوەدا لە ماوەی 20 ساڵی ڕابردوودا ئەمەریکا زیاتر لە 1 تریلیۆن دۆلاری خەرج کردووە و هەزاران سەربازیشی لەدەستداوە. وتیشی ئەمەریکا بەردەوام دەبێت لە دابینکردنی پشتیوانیکردنی ئاسمانی و پێدانی خۆراک و کەلوپەل و موچە بۆ هێزەکانی ئەفغانستان.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG