Accessibility links

وەزیری ئاسایشی بەڕیتانیا: ئەگەری ئەنجامدانی هێرشی کیمیایی لە بەڕیتانیا لەزیادبووندایە


وەزیری ئاسایشی بەڕیتانیا بێن واڵس
وەزیری ئاسایشی بەڕیتانیا بێن واڵس

وەزیری ئاسایشی بەڕیتانیا و باڵاترین بەرپرسی پۆلیسی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر هۆشیاریدا لە زیادبوونی ئەگەری ئەنجامدانی هێرشی کیمیایی یاخوود بایۆلۆجی لە بەڕیتانیادا.

وەزیری ئاسایشی بەڕیتانیا بێن واڵس لە کۆنگرەیەکی ئاسایشدا لە لەندەن وتی " پێشبینی پلانگێڕێیەک دەکەم کە تەنها خەیاڵێکە بۆ دوژمنەکانمان."

وتیشی " لەم کاتەدا ئێستا کە قسە دەکەم، تیرۆریستان بەردەوامن لە گەڕان بەدوای ڕێگەی نوێدا بۆ کوشتنمان لەسەر شەقامەکانمان، چەکی کیمیایی و بایۆلۆجی نزیک دەبنەوە. پەرەیان پێداوە. پێویستە لەسەرمان بۆ ئەمڕۆ ئامادە بین لەوانەیە بیهێننە سەر شەقامەکانمان لێرە."

ساڵی ڕابردوو بەڕیتانیا پێنج هێرشی تیرۆریستی کرایە سەر و بەرپرسان لۆمەی تیرۆریستانیان کرد و تیایدا 36 کەس کوژران و لەو پێنج هێرشە چواریان توندڕەوە ئیسلامییەکان ئەنجامیاندا.

لەگەڵ ئەوەشدا پۆلیس دەڵێت بەپەرچی 17 پلانگێڕییان داوەتەوە و ئاستی هەڕەشە لەسەر وڵاتەکە هێشتا زۆرە و ئەوەش مانای ئەوەیە کە ئەنجامدانی هێرشی دیکە بۆ سەر بەڕیتانیا ئەگەری زۆرە.

سەرکردەی پۆلیسی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر نیڵ پاسۆ لەسەر لێدوانەکانی واڵس سەبارەت بە چەکی کیمیایی و بایۆلۆجی وتی " ئەم شتانە لە گۆڕەپانی جەنگدا بەکاردەهاتن و ئەوەی لە گۆڕەپانی جەنگدا بەکاردێت لە کۆتاییدا لە ناو خەڵکەکەشدا بەکاردێت."

وتیشی " لەبەرئەوە پێویستە بەجددی مامەڵە لەگەڵ ئەم جۆرە هەڕەشانەدا بکەین و دەبێت دڵنیابینەوە لەوەی تەواو ئامادەکاریمان کردووە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم هەڕەشانە."

دەزگای ئاسایشی بەڕیتانیا و هاوشێوە ئەوروپییەکانی نیگەرانی گەڕانەوەی ئەو بەڕیتانیانەن کە لە ناو داعشدا بوون و زانیاریی تەواویان دەستکەتووە بەهۆی شەڕی ناو سوریا و عێراقەوە.

واڵس وتی نزیکەی 900 بەڕیتانیا چوون لە سوریا و عێراق شەڕ بکەن و کەمتر لە نیوەیان گەڕاونەتەوە لەکاتێکدا نزیکەی 150 کەسیان کوژراون.

پاسۆ هۆشیاریشیدا لەوەی بەڕیتانیا شکست بهێنێت لە واژۆکردنی ڕێکەوتنێک لەگەڵ یەکێتی ئەوروپادا دوای ئەوەی کە جیادەبێتەوە لە یەکێتییەکە، وتی ئەگەر ڕێکەوتنێک نەکرێت و چیتر زانیاری هەواڵگری لە نێوان بەڕیتانیا و وڵاتانی دیکەی نێو یەکێتییەکە نەگۆڕدرێتەوە ئەوا زیان بە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دەگەیەنێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG