Accessibility links

کاربەدەسـتانی بەلجیکا: هێرشبەری سەر وێستگەکەی برۆکسل بە ڕەچەڵەک مەغریبی بوو

  • VOA News

کاربەدەسـتانی بەلجیکا ڕایانگەیاند ئەو کەسەی دوێنێ سێشەممە هەوڵی دابوو کوشتنکاریـیەک لە وێستگەی سەرەکی شەمەندەفەری برۆکسلی پایتەخت ئەنجام بدات بە ڕەچەڵەک مەغریبی بووە.

ئێرک ڤان دەر سیپت گوتەبێژی داواکاری گشتی ئەمڕۆ چوارشەممە بە ڕۆژنامەوانانی گوت سەربازێـک ئەو کەسەی کوشت کە هەوڵی دابوو جانتایەکی پـڕ لە بزمار و قتوی گاز لە وێستگەی برۆکسل سەنتراڵ بتەقێنێتەوە. گوتیشی ع. ز. لە دایکبووی 20 ی مانگی یەکی ساڵی 1981 خەڵکی مەغریبە و پـێشتر لە لایەن دەزگا بەرپـرسەکانەوە ناسراو نەبووە.

بەپـێی لێدوانی کاربەدەسـتان و شایەتحاڵەکان لە کاژمێر 8:39 ئەم مەغریبیە تەمەن 31 ساڵە خۆی کردووە بە نێو وێستگەکە و یەکەم جار لە کۆمەڵێـک خەڵک نزیکبووەتەوە و پاشان چووەتە نزیک کۆمەڵێـکی دیکە کە نزیکەی 10 کەس بوون و لەوێدا هاواری کردووە "الله اکبر" و جانتاکەی فڕێ دا تاوەکو بتەقێتەوە، بەڵام تەنها تەقینەوەیەکی بچوک تیایدا ڕوویدا و گڕی گرت و خەڵکەکە لە ناوچەکە هەڵاتن و دواتر جارێکی دیکە بە توندی تەقیوە. هێرشبەرەکە لەو کاتە بەرەو هۆڵی وێستگەکە هەڵاتبوو و لەوێ سەربازێـک تەقەی لێکرد و کوژرا.

گوتەبێژی داواکاری گشتی باسی لەوەش کرد هێرشبەرەکە هیچ بۆمبی لەخۆی نەبەستبوو، وەک پـێشتر میدیاکانی بەلجیکا وەهایان ڕاگەیاند.

XS
SM
MD
LG