Accessibility links

کەسێک لە بەلجیکا 3 کەس دەکوژێت کە دووانیان پـۆلیس بوون


کاربەدەستانی دادوەری بەلجیکا دەڵێن کەسێک لە شاری لیـیجی ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە 3 کەسی کوشتووە کە دوانیان پـۆلیس بوون.

فلیپ دولیو بۆ ئاژانسی دەنگ‌وباسی ئەسۆشیەتد پـرێسی ڕاگەیاند ئەمڕۆ سێشەممە کەسێک بە چەقۆوە لە پشتەوە لە دوو پـۆلیس نزیکبووەتەوە و چەند چەقۆیەکی لێداون و چەکەکانی بردوون و هەر بەو چەکانە تەقەی لێکردوون و کوشتوونی. پاشان تەقەی لە پـیاوێکی تەمەن 22 ساڵ کردووە کە لەو نزیکانە لە نێو ئۆتۆمبیلێکدا بووە. دواتر پـۆلیس تەقەیان لێکردووە و کوشتویانە.

لە لایەکی دیکە ئێرێک ڤان دێر سایپت گوتەبێژی ئۆفیسی داواکاری گشتی فیدراڵی بە ئاژانسی دەنگ‌وباسی فڕانس پـرێسی گوتووە هەندێک نیشانە هەن کە وەها پـێدەچێت کارێکی تێرۆرستی بووبێت.

گوتیشی چەکدارەکە پاش ئەوەی لە بەردەم کافیتریایەک دوو پـۆلیسەکەی کوشتبوو بەرەو ناو خوێندنگەیەک هەڵهاتبوو و لەوێ بۆ ماوەیەکی کورت کەسێکی بە بارمتە گرتبوو.

بەڵام ڕادیۆ و تەلەفیزیۆنی RTPF ی بەلجیکا بە زمانی فەڕەنسی ڕایگەیاند هێرشبەرەکە ڕۆژی دووشەممە لە زیندان ئازادکراوە و کەسێکی ناسراو نیـیە و تەنیا سەرپـێچی بچوکی هەبووە و هیچ پەیوەندی بە توندڕەویـیەوە نەبووە.

کاربەدەستانی بەلجیکا لە ئێستادا هیچ وردەکاری زیاتر لە بارەی ڕووداوەکە نادەن و چاوەڕێی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەکەن.

XS
SM
MD
LG