حکومەتی بەلجیکا دەڵێت هێرشە ئاسمانیـیەکانی بە فڕۆکەی F-16 بۆ سەر داعش فراوانتردەکات و ئیدی لە سوریاش بۆردومانی شوێنەکانی داعش دەکات.
چارلس میشێل گوتەبێژی حکومەتی بەلجیکا ئەمڕۆ هەینی لە پاش کۆبوونەوەی حکومەت بە ئاژانسی دەنگوباسی فڕانس پـرێسی گوت لەسەر بڕیاری ژمارە 2249 ی نەتەوە یەکگرتووەکان حکومەتی بەلجیکا فەرمانی کردووە شوێنەکانی داعش و گروپە تێرۆرستیـیەکانی دیکە لە سوریاش بۆردومان بکرێن.
ئەم بڕیارە پـێدەچێت بەشێـک بێت لەو کاردانەوەیەی حکومەتی بەلجیکا بەرامبەر هێرشە تێرۆرستیـیەکانی 22 ی مانگی سێی برۆکسلی پایتەخت کە داعش بەرپـرسیارێتی خۆی لێ ڕاگەیاند و بەهۆیانەوە 34 کەس گیانیان لەدەسـتدا و 271 کەسی دیکە برینداربوون.