وەزارەتی بەرگری بێلاڕووس دەڵێت ژمارەیەکی کەمتر لە 9000 سەربازی ڕووسی لە بێلاڕووس جێگیر دەکرێن، ئەوەش لە چوارچێوەی " کۆکردنەوەی هێزێکی هاوبەشدا " بۆ پاراستنی سنوورەکانی بێلاڕووس.
بەرپرسی بەشی هاریکاری سەربازی نێودەوڵەتی وەزارەتی بەرگری بێلاڕووس ڤالێری ڕیڤینکۆ گوتی " یەکەم شەمەندەفەری سەربازانی ڕووسیا کە بەشێکن لە هێزە هاوبەشەکە گەیشتوونەتە بێلاڕووس."
گوتی " کۆی ژمارەی سەربازەکان تۆزێک کەمتر دەبێت لە 9000 سەرباز."
هەفتەی ڕابردوو سەرۆکی بێلاڕووس ئالیکساندەر لوکاشینکۆ گوتی هێزەکانی بێلاڕووس و هێزەکانی ڕووسیا بە هاوبەشی ڕەوانەی نزیک سنووری ئۆکرانیا دەکرێن دژی ' هەڕەشەکانی ئۆکرانیا و ڕۆژئاوا بۆ سەر سنوورەکانمان.'
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز