Accessibility links

بێلاڕوس چیتر هاوڵاتیانی سوریا و عێراق و یەمەن لە تورکیاوە ناگوازێتەوە


کۆمپانیای گەشتی ئاسمانی بێلاڤیای بێلاڕوس وتی لەسەر داوای ئەنقەرە ڕێگە بە هاوڵاتیانی عێراقی و سوری و یەمەنی نادات لە تورکیاوە بێن.

وتیشی بڕیارەکە لە ڕۆژی هەینیەوە جێبەجێ دەکرێت.

یەکێتی ئەوروپا دەڵێت بێلاڕوس هانی هەزاران هاوڵاتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەدات هەوڵ بدەن سنوورەکانی یەکێتی ئەوروپا ببەزێن، هەروەها ڕۆژی دووشەممە پێدەچێت یەکێتیەکە سزای زیاتر بەسەر بێلاڕوس و ئەو کۆمپانیایەدا بسەپێنێت کە کۆچبەران دەهێننە بێلاڕوس و دواتر بۆ سەر سنوورەکانی پۆڵەندا.

کۆمپانیاکە لە ماڵپەڕەکەی خۆیدا لە بەیاننامەیەکدا وتی " بەپێی بڕیارەکانی بەرپرسانی تورکیا، هاوڵاتیانی عێراق و سوریا و یەمەن چیتر ڕێگەیان پێنادرێت لەڕێی فڕۆکەکانی بێلاڕوسەوە لە تورکیاوە بۆ بێلاڕوس گەشت بکەن."

سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا

XS
SM
MD
LG