له لێدوانێکدا نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق گووتی هه‌ر هه‌وڵێک بۆ پێکهێنانی هه‌رێمی تر له عێراقدا ده‌بێته هۆکاری جیابوونه‌وه و هه‌ڵایسانی شه‌ڕی ناوخۆ له عێراقدا.
به‌کر حه‌مه سدیق، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی یه‌کگرتوی ئیسلامی ده‌ڵێت ئه‌و لێدوانه‌ی مالیکی نا ده‌ستوریه و ده‌شڵێت به‌دووری نازانێت له ناو په‌رله‌مانی وڵاته‌که‌دا کاردانه‌وه به دوای خۆیدا بێنێت.
له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، به‌ڕێز حه‌مه سدیق باسیش له‌وه ده‌کات چۆن هێزه‌کانی ناوچه‌که له عێراقدا یاری ده‌که‌ن و ده‌شڵێت بۆیه پێویسته عێراقیه‌کان خۆیان ئه‌و هه‌سته‌یان لا دروست بێت که چاره‌سه‌ری هه‌موو گرفته‌کان له‌لای خۆیانه نه‌ک لای هێزه ناوچه‌ییه‌کان.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 6:37 خوله‌که.