هه‌روادێ و ڕه‌وشی عێراق ڕوو له ئاڵۆزیه. لیستی ئه‌لعێراقیه به‌شداریکردنی خۆی له دانیشتنه‌کانی په‌رله‌ماندا هه‌ڵپه‌ساردووه و هه‌ڕه‌شه‌ی کشانه‌وه‌ش ده‌کات له حکومه‌تی عێراقدا.
به‌کر حه‌مه سدیق، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی یه‌کگرتووی ئیسلامی ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی ڕووده‌دات به‌ره‌نجامی قه‌یرانه‌کانی نێوان هه‌ردوو لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا و ئه‌لعێراقیه‌یه به شێوه‌یه‌ک ناڕه‌وایانه له ڕووی سیاسیه‌وه جێگرێک به سه‌رۆکه‌که‌ی خۆی بڵێت دیکتاتۆرێکی زۆردار، (وه‌ک ئاماژه‌یه‌ک به ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی دکتۆر ساڵح موتڵه‌گ، جێگری سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق دژ به نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیر).
له وه‌ڵامی پرسیارێکی به‌ڵێن ساڵح سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا تروسکاییه‌ک له پرۆسه‌ی ئاشته‌وایی نیشتیمانی عێراقیه‌کاندا ماوه له پاش ئه‌م هه‌موو ئاڵۆزیانه، به‌ڕێز حه‌مه سدیق ده‌ڵێت له‌و بڕوایه‌دایه تروسکاییه‌ک هه‌ر ده‌مێنێت به‌ڵام به ڕاستی له‌م بارودۆخه‌ی عێراقدا تاریکاییه‌که زۆرتره.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 7:31 خوله‌که.