به‌کر محه‌مه‌د سدیق ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی یه‌کگرتووی ئیسلامی ده‌ڵێت پێده‌چێت ناکۆکیه‌کانی نێوان لایه‌نه سیاسیه‌کانی عێراق زۆر زیاتر قوڵ بووبنه‌وه تا ئه‌وه‌ی گه‌یشتۆته ئه‌و ڕاده‌یه‌ی ناو لایه‌نه شیعه‌کانیشی گرتۆته‌وه به شێوه‌یه‌ک هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هاوپه‌یمانێتیه‌که‌ی نێوان ده‌وڵه‌تی یاسا و هاوپه‌یمانێتی نیشتیمانی عیراق به دوور نازانرێت.
ئه‌م ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مانی عێراق ده‌شڵێت له‌و بڕوایه‌دا نییه له کۆبونه‌وه‌که‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌شدا لایه‌نه‌کانی ناو په‌رله‌مان بگه‌نه ئه‌نجامێک بۆ ده‌ست نیشانکردنی سه‌رۆکی په‌رله‌مان و دوو جێگره‌که‌ی.
هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح گفت و گۆکه‌ی کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 4:55 خوله‌که.