ڕۆژی دووشه‌ممه په‌رله‌مانی نوێی عێراق یه‌که‌م دانیشـتنی خۆی سـازکرد، به‌ڵام به‌بێ ئه‌وه‌ی سه‌رۆکی په‌رله‌مان و هه‌ردوو جێـگره‌که‌ی ده‌سـتنیشـان بکرێن. هۆکه‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نه سـیاسـیـیه‌کانی عێراق هه‌تا ئێسـتا نه‌یانتوانیوه له‌سه‌ر چۆنێتی پـێـکهێنانی حکومه‌ت و دابه‌شـکردنی پـۆسته باڵاکان ڕێـکبکه‌ون.
له‌و باره‌یه‌وه هاوکارمان به‌ڵـێن سـاڵح گفتوگۆی له‌گه‌ڵ دکتۆر بایه‌زید حه‌سه‌ن ئه‌ندامی نوێی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیسـتی گۆڕان کرد، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5:43 خوله‌كه.