Accessibility links

وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی: ئەوانەی هێرشیان کردە سەر دکتۆرەکە دەستگیریان ئەکەین."


دکتۆر بەختیار ئەمین بارام لە لێدوانێکیدا بۆ دەنگی ئەمەریکا وتی "هێرشبەرەکان وتوویانە ئێمە سەر بە کۆسرەت ڕەسووڵین"، و دواتریش تەقەیان لە هێزە ئەمنییەکان کردووە.

شەمە شەو لە شاری سلێمانی دکتۆرێک لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە برینداردەکرێت و تاکو ئێستا هێزەکانی پۆلیس بەدوای تۆمەتبارەکاندا دەگەڕێن.

شەوی ١٩ لەسەر ٢٠ی ئەم مانگە، چەند کەسێکی نەناسراو ڕێگا به دکتۆر بەختیار ئەمین بارام دەگرن و برینداری دەکەن. دواتریش تەقە بەسەر پۆلیس و هێزە ئەمنییەکاندا دەکەن.

دکتۆر بەختیار ئەمین بارام پێی وایە کە ڕووبەڕووی ئەم هێرشە بووەتە بەحوکمی ئەوەی لەسەر دەرمانی ساختە کردووە لە بازاڕدا قسەی کردووە.

گوتەبێژی سلێمانی
گوتەبێژی سلێمانی

بەڵام وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی، سەرکەوت ئەحمەد، لە لێدوانێکیدا بۆ دەنگی ئەمەریکا وتی کە هیچ بەڵگەیەک نییە بیسەلمێنێت تۆمەتبارەکان سەر بە جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بن و‌ ئەوان لێکۆڵینەوەکانیان بەردەوامە و بەدوای تۆمەتبارەکاندا دەگەڕێن و دەستگیریان دەکەن و "هەرکەسێکیش تەداخول بکات."

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:11 0:00

شەوی ڕابردوو لە شاری سلێمانی چەند چەکدارێکی نەناسراو ڕێگا بە دکتۆر بەختیار ئەمین بارام دەگرن و برینداری دەکەن و دکتۆر بەختیاریش سکاڵای لەدژی ئەو چەکدارانە تۆمارکردووە.

XS
SM
MD
LG