Accessibility links

ئەردەڵان بێهروزی: کۆماری ئیسلامی دەیەوێت لە نێو ئاینەکانی ناوچەی کرماشان ئاژاوە ساز بکات


مەزارگەی باوە یادگار، لە گوندی زەردە لە نزیک شاری داڵاهۆ لە ئوستانی کرماشان
مەزارگەی باوە یادگار، لە گوندی زەردە لە نزیک شاری داڵاهۆ لە ئوستانی کرماشان

بە گوێرەی ڕێکخراوی مافی مرۆڤ هەنگاو، سێشەمە ٢٣ی مانگی ٢ی ٢٠٢١ مەزارگەی "باوە یادگار" لە گوندی زەردە لە ناوچەی شاری داڵاهۆ سەر بە ئوستانی کرماشان لە لایەن چەند چەکداری نەناسراوەوە هێرشی کراوەتە سەر و دەسترێژیان لە مەزارگەکە کردووە.

بە پێی سەرچاوەیەک کە بە ئەو ڕێکخراوەی ڕاگەیاندووە خەڵکی ناوچە پێیان وایە ئەو کارە لە لایەن سپای پاسدارانەوە هان دەدرێت ئەویش لە ناوچەیەکدا کە زۆرینەی خەڵک پەیرەوی ئاین "یاری" واتا "یارسان"ن.

ئەردەڵان بێهرووزی، چالاکی سیاسی
ئەردەڵان بێهرووزی، چالاکی سیاسی

لە وتووێژێک لە گەڵ دەنگی ئەمەریکادا، ئەردەڵان بێهروزی، چالاکی سیاسی لە ستانی کالیفۆرنیا دەڵێت، "کۆماری ئیسلامی ئیدعا دەکات کە ئەو هێرشە کاری داعشە، بەڵام مێژووی ئەو وڵاتە وایە کە لایەنگری داعش لە ناوچەی داڵاهۆ دا هەر نییە و ڕژێم خۆی دەیەوێت ئاژاوە لە نێو ئاینەکانی ناوچەکەدا ساز بکات."

بەڕێز بیهرۆزی دەڵێت، لە بەر تایبەتمەندی ناوچەی کرماشان و هەڵکەوتەکەی و شوێن دانەری لە سەر کوردستان و ئێران و تەنانەت ناوچەکەش، ڕژێم دەیەوێت بەربگرێت لە پێشکەوتنی ناوچەی کرماشان.

please wait

No media source currently available

0:00 0:13:38 0:00
Direct link


XS
SM
MD
LG