سەرچاوەکانی پۆلیس و نەخۆشخانەکان بە ڕۆیتەرزیان وت بەهۆی تەقینەوەیەکەوە لە شاری بەسڕەی باشووری عێراق لانی کەم چوار کەس کوژراون و 20 کەسی دیکە برینداربوون.
پۆلیس هێشتا لێکۆڵینەوە لە هۆکاری تەقینەوەکە دەکات کە لە ناوەڕاستی شارەکەدا و لەنزیک نەخۆشخانەیەکی سەرەکییەوە ڕوویدا. بەهۆی تەقینەوەکەوە لانی کەم ئوتومبێلێک گڕی تێبەربوو و پاسێکی بچووکیش زیانی بەرکەوت.
سەرچاوەیەکی پۆلیس وتی ئەنجامی سەرەتایی لێکۆڵینەوەکان دەریدەخەن ماتۆڕێک تەقەمەنی پێوە کراوە و پێدەچێت ئەوە هۆکاری تەقینەوەکە بووبێت.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز