Accessibility links

ئەڵمانیا و ئیسڕائیل سەرکۆنەی لێدوانەکانی سەرۆکی دەسەڵاتی فەڵەستینییەکان دەکەن سەبارەت بە هۆڵۆکۆست


ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئۆلاف شۆڵز
ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئۆلاف شۆڵز

سەرۆکی دەسەڵاتی فەڵەستینییەکان مەحمود عەباس لەمیانەی سەردانەکەی ڕۆژی سێشەممەیدا بۆ بەرلین لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە ساڵیادی 50 ساڵەی هێرشەکەی چەکدارە فەڵەستینییەکان بۆ سەر تیمەکەی ئیسڕائیل لە ئۆڵۆمپیادی میونخدا، ئیسڕائیلی بە تۆمەتی ئەنجامدانی " 50 هۆڵۆکۆست " تۆمەتبارکرد.

ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئۆلاف شۆڵز ناڕەزایی خۆی دەبڕی سەبارەت بە لێدوانەکانی مەحمود عەباس و وتی لێدوانەکانی عەباس لە گرنگیی هۆڵۆکۆستی کەمکردۆتەوە.

شۆڵز گوتی " بۆ ئێمەی ئەڵمانی بەتایبەتی، هەر ڕێژەییکردنێک لە تاکایەتی هۆڵۆکۆست هەموار ناکرێت و جێی قبوڵکردن نیە. من بێزاربووم لە لێدوانە توندەکانی سەرۆکی فەڵەستینییەکان مەحمود عەباس."

سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل یائیر لاپیدیش سەرکۆنەی لێدوانەکانی عەباسی کرد و بە " ئابڕووچوون " ناویبرد.

لاپید گوتی " مەحمود عەباس ئیسڕائیل بە تۆمەتی ئەنجامدانی 50 هۆڵۆکۆست تۆمەتبار دەکات لەکاتێکدا کە لەسەر خاکی ئەڵمانیا وەستاوە، ئەمە نەک تەنها ئابڕووچوونە بەڵکو درۆیەکی چەپەڵیشە."

گوتیشی " مێژوو هەرگیز لێی خۆش نابێت."

جێی ئاماژەیە شەش ملیۆن جوو لە هۆڵۆکۆستەکەی نازییەکانی ئەڵمانیادا کوژران.

عەباس لە پاڵ شۆڵزدا ئاماژەی بە کۆمەڵێک ڕووداوی مێژووییدا، لەوانەش کوژرانی فەڵەستینییەکان لە جەنگەکەی ساڵی 1948 دا لەلایەن ئیسڕائیلییەکانەوە هەروەها کوشتنەکانی دیکەشی داوای دامەزراندنی دەوڵەتی ئیسڕائیل.

عەباس گوتی " لە ساڵی 1947 ەوە تاوەکو ئەمڕۆ، ئیسڕائیل 50 کۆمەڵکوژی لە گوند و شارەکانی فەڵەستیندا ئەنجامداوە، لە دەیر یاسین و تەنتورا و کافر قەسیم و کۆمەڵێک ناوچەی دیکە، 50 کۆمەڵکوژی، 50 هۆڵۆکۆست."

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG