Accessibility links

مەسعود بارزانی وەڵامی سەرۆک ترامپ دەداتەوە


سەرۆکی پـێشووی هەرێمی کوردستان وەڵامی سەرۆکی ئەمەریکای دایەوە کە گوتبووی کوردەکان لە پاڵ ئەمەریکایـیەکاندا شەڕیان کردووە، بەڵام ئەمەریکا لە بەرامبەردا پارە و چەکی دابینکردووە.

مەسعود بارزانی ئەمڕۆ چوارشەممە لەسەر تویتەرەکەی نووسیویەتی"بەڕێز سەرۆک ترامپ، تکایە بزانە گەلی کوردستان هەمیشە بە دوای مافە ڕەواکانی خۆی کەوتووە. پـێشمەرگە داعشی تێکشکاند و بەشێکی کاریگەرە لە هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی لە دژی تێرۆر. خوێنی کورد هەر زۆر زۆر لە پارە و چەک بە بەهاترە. سوپاس."

سەرۆک ترامپ ڕۆژی دووشەممە لە نووسینێکیدا لەسەر تویتەرەکەی نووسی" کوردەکان لە پاڵمان شەڕیانکردووە، بەڵام بۆ ئەوە پارەیەکی زۆرمان داوە و کەلەوپەلێکی زۆرمان دابینکردووە. کوردەکان بۆ دەیان ساڵ شەڕی تورکیایان کردووە وە بۆ ماوەی نزیکەی 3 ساڵ ئەو شەڕەم ڕاگرت، بەڵام ئیدی کاتی ئەوە هاتووە لەو شەڕە بێ کۆتایی و بێ مانایە دەربچین کە زۆربەی خێڵەکیـیانەیە."

XS
SM
MD
LG