کاربه‌ده‌سـتانی له‌شـکری له به‌نگلادیش ده‌ڵێن ئه‌وان پـیلانێـکیان ئاشـکراکردووه که له لایه‌ن تونده‌ڕه‌وه ئاینیـیهکانهوه بۆ ڕووخاندنی حکومه‌ت داڕ‌ێژرابوو.
ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه عه‌میدی له‌شـکر محه‌مه‌د مه‌سعود ڕه‌زاق ورده‌کاری هه‌وڵی کوده‌تاکه‌ی به په‌یامنێران گوت و به پـیلانێـکی قێزه‌وه‌نی ناوبرد بۆ ڕووخاندنی حکومه‌تی سه‌رۆک وه‌زیر شێخ حه‌سینه.
عه‌مید محه‌مه‌د گوتیشی کوده‌تاکه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات نه‌خشه‌ی بۆ داڕ‌ێژرابوو و دوو ئه‌فسه‌ری خانه‌نشین له‌سه‌ری ده‌سـتگیرکراوه. ئاژانسی دهنگوباسی ئه‌سۆشیه‌تد پـرێس بڵاویکردۆته‌وه که‌وا نزیکه‌ی 16 ئه‌فسه‌ری له‌شـکری ده‌سـتگیرکردووه له‌وانه‌ی ئێسـتا له خزمه‌تدان و یاخود خانه‌نشینن بوون.
جێی ئاماژه پـێـکردنه به‌نگلادیش له‌وه‌تای سه‌ربه‌خۆ بووه، مێژوویه‌کی تاڵی له ناکۆکی و ڕکه‌به‌رایه‌تی سیاسی و کۆده‌تای له‌شکریدا هه‌یه.