Accessibility links

بەهرە حەمەڕەش: ئەوەی وای کردوە باوکێک دەستی بچێتە کوشتنی دوو کچی خۆی ڕەهەندی ئایینی، کۆمەڵاتی، زاڵبونی هەندێک نەریتە بۆ ڕازیکردنی کۆمەڵگە


کوشتنی خانمانی کورد بەهەر بیانوێک بێت گرفتێکی زەقە لەناو کۆمەڵگەی کوردیدا، کە تا ئێستاش نەتوانراوە بنبڕبکرێت، لێرە و لەوێ ساڵانە ژمارەیەکی بەرچاو لە ژنان و کچان دەبنە قوربانی دەستی پیاوان و کۆمەڵگە. ئەمەش سەرباری ئەو هەوڵانەی لەلایەن ڕێکخراوەکان و گروپەکانی مافەکانی مرۆڤەوە دەدرێن بۆ نەهێشتنی بەڵام گٶڕانکارییەکی ئەوتۆ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بەدی نەکراوە.

بۆ ووتوێژ لەسەر ئەم پرسە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا گفتوگۆی لەگەڵ بەهرە حەمەڕەش نوسەر و داکۆکیکار لە مافەکانی ژنان و مافەکانی مرۆڤ ئەنجامداوە و وەڵامی چەند پرسیارێک دەداتەوە.

* بۆچی هەوڵەکان تا ئێستا چ لەلایەن ڕێکخراوەکانەوە چ لەلایەن ئاسایش وحکومەتەوە کاریگەریەکی ئەوتۆی نەبوە لەسەر کەمکردنەوەی حاڵەتەکانی کوشتنی ژنان ؟

* بۆچی سەنتەرەکانی داڵدەدانی ژنان و پۆلیس نەیانتوانی گیانی ئەو دوو خوشکە بپارێزن لەکاتێکدا پێشتر سکاڵاکانیان بردۆتە لای ئەوان.؟

* بۆچی ناوی سەنتەرەکانی داڵدەدانی ژنان پێناسەیەکی جوانیان لە ناو کۆمەڵگەی کوردیدا بۆ نەکراوە، کە بەشێکی زۆر لەو ژنانە پاش ئەوەی سەنتەرەکان جێدەهێڵن بە ماوەیەکی کەم دەکوژرێن.؟

بەهرە حەمەڕەش دەڵێت ئیدارە و ئەقڵیەتی پەروەردەیی ئایینی و خێڵەکی لە هەر کۆمەڵگەیەکدا هەبێت کەواتە کۆمەڵگەیەکی نێرسالارە، ئەمەش هەمووی لە قاڵبی عەشیرەت و بنەماڵە و دیوەخانەکاندا بونی هەیە، لەم جۆرە کۆمەڵگایەدا و لەم جۆرە سیستەم و بەڕێوەبردنەدا ژنان زیاتر دەکەونە بەر چاوساندنەوە و توندوتیژی.

ئەوەی وای کردوە ئەو باوکێکە دەستی بچێتە کوشتنی دوو کچی خۆی ڕەهەندی هەیە لەوانە ئایینی، کۆمەڵاتی، زاڵبونی هەندێک نەریتە کە وا دەکات بۆ ئەوەی کۆمەڵگە ڕازی بێت تاونێکی لەو جۆرە دەکات.

خاتوو بەهرە حەمەڕەش ئاماژەشی بەوە کرد کە چەندان حاڵەتی لەو شێوەیە هەبوە کە دوای ئەوەی ئەو خانمانەی پەنا بۆ سەنتەرەکانی داڵدەدان دەبەن پاش ئەوەی شوێنەکە جێدەهێڵن بەکەمتر لە دوو ڕۆژ دەکوژرێن ئەو بەڵێننامەی لەلایەن کەس و کارەکانیانەوە پڕ دەکرێتەوە بۆ مسۆگەرکردنی پاراستن ژیانیان هیچ ڕەهەندێکی یاسایی نییە، دەشڵێت لە دوای پۆلیس و دادگا ڕێکخراوەکانی مەفەکانی مرۆڤ و ڕێکخراوەکانی ژنان بەرپرسن لەو کارانە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:59 0:00
Direct link


XS
SM
MD
LG