له مه‌نامه پایته‌ختی به‌حره‌ین هێزه‌کانی ئاسایش ته‌قه‌یان کردووه له کاتێک تازیه‌داران له پرسه‌یه‌ک ده‌گه‌ڕانه‌وه و هه‌وڵیان دابوو بگه‌ڕێنه‌وه مه‌یدانێکی سه‌ره‌کی وه‌ک سه‌رپێچیکردن له فه‌رمانی حکومه‌ت بۆ به‌ربه‌ندکردنی خۆنیشاندانان. ئه‌و ڕووداوه له کاتێکدا بوو که به هه‌زاران تازیه‌بار له گونده‌کانی ده‌ره‌وه‌ی مه‌نامه‌ی پایته‌ختدا کۆبووبوونه‌وه بۆ ناشتنی قوربانیانی خۆپیشاندانی دژه حکومه‌تی ڕۆژی پێنجشه‌ممه.
له کاتی ڕێوڕه‌سمی پرسه‌ی قوربانیـیه‌کاندا زۆربه‌ی پرسه‌بارانی شیعه له دروشمه‌کانیاندا داوای ڕووخاندنی حکومه‌ت به ڕێبه‌رایه‌تی سونه‌کانیان ده‌کرد.
هاوکات هه‌ر له ڕۆژی هه‌ینیدا به سه‌دان له لایه‌نگرانی حکومه‌ت له مه‌نامه خۆپیشاندانیان ساز دا.