Accessibility links

وەزیری دەرەوەی بەحرەین سەرەڕای ڕێکەوتن لەسەر کۆتای هێنان بە ناکۆکییەکان ڕەخنە لە قەتەڕ دەگرێت


وەزیری دەرەوەی بەحرەین عەبدول لەتیف زیانی وتی قەتەڕ هیچ دەستپێشخەرییەکی نەکردووە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان، ئەمەش سەرەڕای ڕێکەوتنەکەی ئەم مانگە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان کە ماوەی سێ ساڵ و نیوی خایاند.

لە ساڵی 2017 دا هەریەک لە سعودیە و ئیماڕات و بەحرەین و میسڕ پەیوەندییەکانیان لەگەڵ قەتەڕدا بڕی و بە تۆمەتی پشتیوانیکردن لە تیرۆر و ئێران تۆمەتبارییان کرد، دەوحەش لەلای خۆیەوە ئەو تۆمەتانەی ڕەت کردۆتەوە.

ئەم ڕێکەوتنەش دوای هەوڵەکانی بەڕێوبەرایەتیەکەی سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ و کوەیت هات بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی نێوان وڵاتانی کەنداو و قەتەڕ.

زیانی لە تویتێکدا وتی " قەتەڕ تاوەکو ئێستا لە دوای کۆبوونەوەکەوە هیچ دەستپێشخەرییەکی نەکردووە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانمان. پێویستە لەسەر دەوحە مامەڵە لەگەڵ داواکانی ئاشتەوایی کەنداودا بکات."

ئەم ڕەخنەگرتنەی وەزیری دەرەوەی بەحرەین لەگەڵ لێدوانەکانی وەزیری دەرەوەی سعودیەدا یەک ناگرێتەوە دوای ئەوەی وتی لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا سعودیە باڵیۆزخانەکەی لە دەوحەی پایتەختی قەتەڕ دووبارە دەکاتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG