له‌شـکری به‌حره‌ین ده‌ڵێت کۆنتڕۆڵی به‌شه‌کانی پایتهخهکهیان گرتۆته ده‌سته‌وه پاش ئه‌وه‌ی که زوویه‌کی ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه پـۆلیسی دژه ئاژاوه هه‌ڵیان کوتایه سه‌ر گۆڕه‌پانێـکی سه‌ره‌کی له مه‌نامه‌ی پایته‌ختی به‌حره‌ین، بۆ وه‌ده‌رنانی هه‌زاران خۆپـیشـانده‌ر.
خۆپـیشـانده‌ران که‌وا چادر و ده‌واریان له گۆڕه‌پانی لوئلوئه هه‌ڵدابوو داوای گۆڕانکاریـیه‌کی سیاسی به‌رفراون ده‌که‌ن.
هێزه‌کانی ئاسایشی به‌ر له به‌ره‌به‌یان گازی فرمێسـک ڕێژ و نارنجۆک و گولـله‌ی لاسـتیکیان به‌کارهێناوه و چوونه ناو گۆڕه‌پانه‌که‌وه و په‌لاماری خۆنیشـاندهرکانیان دا که زۆربه‌یان شیعه‌ن. له نێو خۆنیشـانده‌ران ژن و منداڵێـکی تێدابوو که له‌وه‌تای ڕۆژی سێشه‌ممه‌وه ئهوێـیان داگیرکردووه.
شایه‌تحاڵ ده‌ڵێن به لای که‌می 4 که‌س کوژراون و زۆر له بریندراهکانیش به په‌له براونه‌ته نه‌خۆشـخانه‌کانی خۆجێی.
هاوکات ئه‌ندامێـکی سه‌رکردایه‌تی پارتی ویفاقی شیعه ده‌ڵێت ڕه‌نگه ئۆپـۆزسیۆن له په‌رله‌مان بکشێته‌وه. پـێشـتر ڕێبه‌رانی ویفاق گوتیان کۆمه‌ڵه‌که‌یان له په‌رله‌مان که له 18 ئه‌ندام پـێـکهاتووه ناگه‌ڕێنه‌وه هه‌تا ئه‌و ده‌مه‌ی شـا حه‌مه‌د بن عیسـا ئالخه‌لیفه قایل نه‌بێت وڵاته‌که بـبێته خاوه‌ن دیموکراسـیهکی ده‌سـتوری و حکومه‌تێـکی هه‌ڵبژێردراو. جێی ئاماژه پـێـکردنه په‌رله‌مانی به‌حره‌ین له 40 ئه‌ندام پـێـکهاتووه.