هه‌زاره‌ها به‌حره‌ینی بۆ سێهه‌مین ڕۆژ خۆپیشاندانیان دژ به حکومه‌ت له مه‌نامه‌ی پایته‌خت سازکرد و زۆربه‌یان له پرسه‌ی دووهه‌مین خۆپیشانده‌ری ئاماده بوون که ڕۆژێك له‌وه‌وبه‌ر له لایه‌ن پولیسه‌وه کوژرابوو.
به لایه‌نی که‌مه‌وه 2 هه‌زار چالاکوانی زۆرینه‌ی شیعه‌کان له ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه له گۆڕه‌پانی لوئلوئه و یاخود مرواری گردبوو‌بوونه‌وه که یه‌که‌مین شه‌ویشیان تێدا به‌سه‌ر برد و له ڕۆژی سێشه‌ممه‌وه خێوه‌تیان تێدا هه‌ڵداوه.
ئه‌م خۆپیشاندانه به هه‌مان شێوه‌ی گۆڕه‌پانی قاهیره‌یه که خۆپێشانده‌ره میسریه‌کان بۆ ماوه‌ی 18 ڕۆژ و تا هه‌فته‌ی ڕابردو‌و بۆ له‌کارخستنی سه‌ڕۆکه‌که‌یان به‌کاریان هێنا.
خۆپێشانده‌ره به‌حره‌ینیه‌کان له پرسه‌ی پیاوێکی شیعه‌دا به‌شداریان کرد که له ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ته‌قه‌ی لێکرابوو له‌و ده‌مه‌ی پرسه‌گێڕان له پرسه‌ی خۆپیشانده‌رێکی تردا بوون که ڕۆژێك له‌وه‌وبه‌ر له لایه‌ن پۆلیسه‌وه کۆژرابوو.
زۆربه‌ی خۆپیشانده‌ران له گۆڕه‌پانی لوئلوئه سوورن به‌جێی نه‌هێڵن تاکو ئامانجه‌کانیان دێته دێ. که ژماره‌یه‌کیان داوای له‌کارخستنی ده‌سه‌ڵاتدارێتی که‌مینه‌ی سوننه‌کان ده‌که‌ن له کاتێکدا ژماره‌یه‌کی تریان داوای ده‌ستبه‌جێ ده‌ست له‌کارکشانه‌وه‌ی سه‌ره‌ك وه‌زیرانی له‌مێژه‌وه‌ی به‌حره‌ین شێخ خه‌لیفه بن سه‌لمان ئال خه‌لیفه ده‌که‌ن.