بنه‌ماڵه‌ی فه‌رمانڕه‌وای به‌حره‌ین هێزه ئاسایشیـیه‌کانی وڵاته‌که‌ی خسـتۆته بارێـکی به‌رزی ئاگاهیـیه‌وه پـێش ئه‌و خۆپـیشـاندانی ناڕه‌زایی ده‌ربڕینه‌ی دژی حکومه‌ت که ئۆپـۆزسیۆن به‌رنامه‌ی بۆ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه دانابوو له ڕێی ماڵپه‌ڕه کۆمه‌ڵایه‌تی و میدیایـیه‌کانه‌وه.
ڕێـکخراوه‌کانی ئۆپـۆزسیۆنی به‌حره‌ین ڕۆژی دووشه‌ممه‌یان ناوناوه به ڕۆژی توڕه‌بوون وه‌ک ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به‌وه‌ی به نه‌بوونی ڕیفۆرمی دیموکراسی ناودێری ده‌که‌ن له لایه‌ن فه‌رمانڕه‌وایانی سووننه‌ی ئه‌م دورگه‌یه‌ی که‌نداوی فارسه‌وه.
ده‌مێ سـاڵه شیعه‌کانی به‌حره‌ین که زۆرترایه‌تین له وڵاته‌که‌دا گازنده‌ی جیاوازیکردن ده‌که‌ن له لایه‌ن ده‌سـتوری پاشـایه‌تی بنه‌ماڵه‌ی ئال خه‌لیفه‌وه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌حره‌ین ده‌سـتیان کردووه به دانانی هێزی ئاسایشی له چوارده‌وری گونده شیعه‌نشینه‌کان به مه‌به‌سـتی چاودێریکردنی جموجۆڵه‌کانی خه‌ڵک.
ڕێـکخه‌رانی ئه‌م خۆپـیشـاندانانه‌ی ئه‌مڕۆی به‌حره‌ین، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌یان بۆ خۆپـیشـاندانه‌که‌یان دیارکردووه تا هاوکات بێت له‌گه‌ڵ ده‌یه‌مین سـاڵیادی ئه‌و ڕیفراندۆمه نیشـتیمانیـیه‌ی له‌سه‌ر ڕیفۆرمی سیاسی کرا به پـێشـنیازی شـا حه‌مه‌د بن عیسـا ئال خه‌لیفه وه‌ک وه‌ڵامێـک بۆ ئه‌و ناڕه‌زایـیانه‌ی له سـاڵانی نه‌وه‌ده‌کاندا له شه‌قامه‌کانی به‌حره‌ینه‌وه ده‌رده‌بڕان.