Accessibility links

دادگایەکی بەحرەین لەسەر تاوانی تێرۆرستی هاوڵاتینامە لە 115 کەس دەسێنێتەوە


دادگایەکی بەحرەین بڕیاری زیندانیکردنی 115 کەسی شیعەی وڵاتەکەی دا و لەکەڵیدا هاوڵاتینامەیان لێ‌وەربگیرێتەوە، ئەمەش بە تۆمەتی پـێکهێنانی گروپـێکی تێرۆرستی سەر بە ئێران.

حەمەد شاهین کاربەدەست لە دادوەری بەحرەین ئەمڕۆ سێشەممە بۆ میدیاکانی ڕاگەیاند دادگای باڵای چوارەم بۆ تاوانەکان ئەمڕۆ بڕیارەکانی خۆی لە کەیسی پەیوەست بە پـێکهێنانی گروپی تێرۆرستی ناسراو بە " کتائب ذوالفقار" ڕاگەیاند.

گوتی لەم کەیسە 138 کەس تۆمەتبارکرابوون، بەڵام دادگا 115 کەسیانی بە تاوانکار ناساند و سزای زیندانی جیاوازی بۆ دەرکردن، لەوانە 53 کەسیان زیندانی هەتاهەتایی. هەروەها دادگا بڕیاری دا هاوڵاتینامە لەو 115 کەسە بسەنرێتەوە. 23 کەسەکەی دیکە بەبێ تاوان دەرچوون.

بەپـێی دادگا تاوانکارەکان کە هەتا ئێستا 86 کەسیان دەسـتگیرکراون، تاوانی گەورەیان ئەنجامداوە، لەوانە پەیوەندیکردن بە دەوڵەتێکی بیانیـیەوە و ئەنجامدانی چەند تەقینەوەیەک لە وڵاتەکە و ڕاهێنانان لەسەر چۆنیەتی بەکارهێنانی چەک و دانانی بۆمب بە مەبەستی کاری تێرۆرستی.

دەڵێن ئەم گروپە لە ڕێگەی عێراقەوە هاتوچۆی ئێرانیان کردووە و لە ناوەندەکانی پاسداران لە ئێران و عێراق مەشق و ڕاهێنانیان پـێکراوە.

XS
SM
MD
LG