دادگایه‌کی تایبه‌ت له به‌حره‌ین پشتیوانی له حوکمی هه‌تاهه‌تایی به‌سه‌ر 8 چالاکوانی شیعه ئاینزادا کردووه ئه‌وانه‌ی له میانه‌ی خۆپیشاندانه‌کانی ناڕه‌زایی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا به پێلانڕێژی بۆ ڕووخاندنی حکومه‌تی وڵات به ڕابه‌رایه‌تی که‌مینه سووننه ده‌ستگیرکران.
له‌و باره‌یه‌وه ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی حکومه‌تی به‌حره‌ینی گوتی دادگاکه ئه‌مڕۆ حکومه‌کانیانی په‌سه‌ندکرد له‌گه‌ڵ ئه‌و 13 چالاکوانه‌ی دیکه که حوکمی زیندانیـیه‌کانیان له نێوان 2 ساڵ هه‌تا 15 ساڵه وبه هه‌مان تۆمه‌ته‌کانی هاندان بۆ روخاندنی حکومه‌تی یه‌مه‌نی ده‌ستگیرکرابوون .
ئه‌وه‌ی شایانی باسه سه‌رجه‌م حوکمدراوان ده‌توانن داوای پێداچوونه‌وه به حوکمه‌کانیاندا له لایه‌ن دادگایه‌کی باڵاتره‌وه بکه‌ن .
له مانگی دووی ئه‌مساڵه‌وه و له‌ئاکامی شه‌ڕوپێکدادانه‌کانی نێوان هێزه‌کانی ئاسایشی به‌حره‌ینی و نێوان خۆپیشانده‌رانی دژ به حکومه‌تی وڵات نزیکه‌ی 40 که‌س کوژراون و هه‌روه‌ها پتر له هه‌زار که‌س ده‌ستگیرکراوان .
سه‌باره‌ت به سه‌رکوتکردنی خۆپیشاندانه‌کان ، حکومه‌تی به‌حره‌ینی داکۆکی له‌و کاره‌ی کردووه و ده‌ڵێت ، گرتنه‌به‌ری ئه‌و ڕێوشوێنه له دژی کاری ناڕه‌زایی بۆ گێڕانه‌وه‌ی ئارامی وڵات کارێكی پێویسته.