هێزه‌کانی ئاسایشی له به‌حره‌ین به لای که‌م له دوو شارۆچکه‌ی شیعه ئاینزا له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌راندا به یه‌کیان داداوه، ئه‌مه‌ش ته‌نها به چه‌ند کاتژمێرێک به‌ر له بڵاوکردنه‌وه‌ی راپۆرتێکی بێ‌لایه‌نی په‌یوه‌ست به توندوتیژی ئاینزایی ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا وڵاتانی که‌نداوی فارسی گرته‌وه.
شه‌ڕ و پێکدادانی ئه‌مڕۆ یه‌که‌م جار له ده‌ره‌وه‌ی مه‌نامه‌ی پایته‌خت به‌رپابوو ، دوای ئه‌وه‌ی پیاوێک گیانی له‌ده‌ستدا کاتێک ئۆتۆمبیله‌که‌ی خۆی کێشا به خانویه‌کدا و ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی که گوایه پیاوانی پۆلیسی به‌حره‌ینی ناچاریان کردبوو له رێگه‌که لابدات.
به‌ڵام ئاشکرا نیـیه ئایا ئه‌م که‌سه‌ی که مردووه به‌شداری له خۆپیشاندانه‌کاندا کردبوو یان نا.
خۆپـیشـاندانی ناڕه‌زایی رۆژانه له ناوچه شیعه ئاینزاکاندا له به‌حره‌ین ئه‌نجام ده‌درێن و زۆر جار حکومه‌ت به زه‌بری هێز به‌ره‌نگاری خۆپیشانده‌ران ده‌بێته‌وه.
ئه‌وه‌ی جێی وه‌بیر هینانه‌وه‌یه وڵاتی به‌حره‌ین که سونـنه‌کان تیایدا حکومڕانی وڵات ده‌که‌ن له مانگی سێی ئه‌مساڵدا داوایان له هێزی له‌شکری سعودیـیه کرد یارمه‌تیان بدات له دامرکاندنه‌وه‌ی خۆپـیشـانده‌ران. ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌حره‌ینی ده‌ڵێن ئێران هانی سازدانی ئه‌و خۆپیشاندانه‌ی له به‌حره‌ین داوه.