دادگایه‌کی تایبه‌ت له به‌حره‌ین حوکمی زیندانی هه‌تاهه‌تایی بۆ 8 چالاکوانی شیعه ده‌رکرد به تاوانی پـیلان‌گێڕان بۆ ڕووخاندنی حکومه‌ت دوابه‌دوای خۆپـیشـاندانه ناڕه‌زایـیه‌کانی زوویه‌کی ئه‌مسـاڵ.
کۆی ئه‌وانه‌ی دادگاکه ڕۆژی چوارشه‌ممه حوکمیان به‌سه‌ردا درا 21 که‌س بوون، له‌وانه ڕێبه‌ری سیاسی ناوداری شیعه حه‌سه‌ن موشهیمع که زیندانی هه‌تاهه‌تایی دراوه، هه‌روه‌ها زیندانی 5 سـاڵ بۆ که‌سایه‌تی ڕیفۆرمخواز ئیبراهیم شه‌ریف ده‌رکردووه.
جێی ئاماژه پێـکردنه به‌حره‌ین که ده‌سه‌ڵاتێـکی سووننی حوکمڕانی ده‌کات به سه‌دان که‌سی ده‌سـتگیرکردووه که زۆربه‌یان خۆپـیشـانده‌ری شیعه بوون، هه‌روه‌ها به ده‌یانی داوه به دادگای تایبه‌ت. کۆمه‌ڵه‌کانی مافی مرۆڤی نێونه‌ته‌وه‌یی ڕه‌خنه‌یان له‌و دادگاییکردنانه گرتووه و ده‌ڵێن مه‌رامی سیاسی له پشـته‌وه‌یه.
سه‌رکوتکردنه‌کانی ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌حره‌ین بۆ خۆپـیشـانده‌رانی دژه حکومه‌ت له مانگی سێ‌دا 24 کوژراوی لێـکه‌وته‌وه.
کاربه‌ده‌سـتانی به‌حره‌ین ده‌ڵێن ئه‌وان کراوه‌ن بۆ ئه‌نجامدانی دیالۆگ، وه ئه‌و ڕاپـۆرتانه ڕه‌تده‌که‌نه‌وه که باس له پـێشـێلکردنی مافه‌کانی مرۆڤ له وڵاته‌که‌یاندا ده‌که‌ن.