گروپێکی مافه‌کانی مرۆڤی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌ڵێت حکومه‌تی به‌حره‌ین و دامه‌زراوه‌کانی پتر له 2 هه‌زار کرێکار‌و کارمه‌ندیان له‌سه‌ر کاره‌کانیان ده‌رکردووه ، که پێده‌چێت وه‌ک سزادانێک بێت بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی به‌شداریـیان له خۆپیشاندانه‌کاندا کردبێت، ئه‌وانه‌ی له لایه‌ن شیعه‌کانی به‌حره‌ینه‌وه پێشه‌وایی کران .
له‌و باره‌یه‌وه گروپی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌ڵێت خوێندنگه‌کان و نه‌خۆشخانه‌کان و هه‌روه‌ها وه‌زاره‌ته حکومه‌تیه‌کان به شێوه‌یه‌کی هه‌ڕه‌مه‌کی کارمه‌ند و کرێکارانی لایه‌نگری دیموکراسیان له‌سه‌ر کاره‌کانیان ده‌رکردووه.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه گروپی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی نێونه‌ته‌وه‌یی داوای له ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌حره‌ینی کردووه لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ده‌رکردنی ئه‌و کارمه‌ندانه بکه‌ن.
ئه‌وه‌ی جێی ئامه‌ژه‌یه زۆرینه‌ی شیعه‌کانی شانشینی به‌حره‌ین له ناوه‌ڕاستی مانگی دووی ئه‌مساڵدا ده‌ستیان به خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی کرد و داوی ده‌ستورێکی نوێـیان بۆ وڵات کرد‌و هه‌روه‌ها داوای نوێنه‌رایه‌تی فره‌تری شیعه‌کانیان کرد له‌و حکومه‌ته‌ی سووننه‌کان رابه‌رایه‌تی ده‌که‌ن.
به‌رپرسانی به‌حره‌ینی ده‌ڵێن له ئاکامی خۆپیشاندانه‌کانی ناڕه‌زایی ئۆپۆزسیۆن له مانگی دوو هه‌روه‌ها سێی ئه‌مساڵدا 24 که‌س کوژران. هێزه‌کانی ئاسایشی به‌حره‌ینی به پشتیوانی هێزی له‌شکری وڵاتانی کانداوی هاوسێی بزوتنه‌وه‌ی ناڕه‌زاییان سه‌رکوتکرد.