حکومه‌تی سووننه ئاینزای به‌حره‌ین سـکاڵانامهیهکی بۆ دادگا به‌رزکردۆته‌وه بۆ هه‌ڵوه‌شـاندنه‌وه‌ی دوو ڕێـکخراوی ئۆپـۆزسیۆنی شیعه ئاینزا، ئه‌مه‌ش دوابه‌دوای ئه‌و خۆپـیشـاندانه ناڕهزایییانهی ئه‌و وڵاته‌ی گرته‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی ده‌وڵه‌تی به‌حره‌ین BNA ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه گوتی وه‌زاره‌تی داد و کاروباری ئیسلامی سـکاڵای له دژی هه‌ردوو پارتی ویفاق و پارتی عه‌مه‌لی ئیسلامی پـێشـکه‌شکردووه.
ئاژانسه‌که به‌یانـنامه‌یه‌کی وه‌زاره‌تی دادی بڵاوکرده‌وه که تیایدا هاتووه ئه‌و دوو پارته سه‌رپـێـچی گه‌وره‌یان له ده‌سـتور و یاسا کردووه. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت چالاکیـیان ئه‌نجامداوه که زیانی به ئاشـتی و یه‌کگرتوویی نیشـتیمانی وڵاته‌که گه‌یاندووه.
شـایانی باسه لایه‌نگرانی ئۆپـۆزسیۆن له به‌حره‌ین داوا ده‌که‌ن حکومه‌تی وڵاته‌که‌یان هه‌ڵبوه‌شێته‌وه و سیستمێـکی سیاسی وه‌ها پـێـکبهێنرێت که تیایدا شیعه‌کان ده‌سه‌ڵاتی زیاتریان هه‌بێت.