Accessibility links

ناوەندێـکی عەرەبی: پـێدەچێت هەواڵی کوژرانی ڕێبەری داعش ڕاستبێت


ناوەندێـکی چاودێری عەرەبی بۆ فەتوا تەکفیریـیەکان دەڵێت پـێدەچێت ئەو ڕاپـۆرتانەی باس لە کوشتنی ڕێبەری داعش دەکەن ڕاستبن.

ناوەندەکە کە سەر بە داری فەتوای دەوڵەتی میسرە، ئەمڕۆ چوارشەممە لەسەر فەیسبوکی خۆی ئەمەی ڕاگەیاند و نوسیویەتی بەڵگەش بۆ ئەوە ئەو سزایانەیە کە داعش دەیسەپـێنێتە سەر هەر کەسێـک باس لە مەرگی ئەبو بەکر ئەلبەغدادی دەکات بەبێ ئەوەی پـێگەی ئەو کەسە لە ناو گروپەکەیان لەبەر چاوبگرن.

دەڵێت ئەبو قوتەیبە کەسی نزیکی بەغدادی، لە نوێژی هەینی ڕابردوو لە شارۆچکەی تەلەعفەری ڕۆژئاوای شاری موسڵ ئاماژەی بۆ کوژرانی ڕێبەری داعش کردبوو، بەڵام دواتر کوشتوویانە بە تۆمەتی نانەوەی فیتنە لە ناو داعشدا. پاشان داعش ڕاگەیاندنێـکی لە شارۆچکەکە بڵاوکردووەتەوە و تیایدا هەڕەشەی کردووە کە هەر کەسێـک باس لە مەرگی بەغدادی بکات، ئەوا 50 جەڵدەی لێدەدرێت.

ناوەندەکە جەختی لەوەش کرد ئەگەربێت بەغدادی کوژرابێت، ئەوا گورزێـکی گەورە لە داعش دەبێت و دەرگا دەکرێتەوە لە بەردەم ئەگەرەکانی هەرەسهێنان و پارچەبوونی داعش.

XS
SM
MD
LG