Accessibility links

بەغدادی شەڕی موسڵ بۆ سەرکردە مەیدانییەکانی بەجێدەهێڵێت


کاربەدەستانی ئەمەریکی و عێراقی پێیان وایە ئەبوبەکر بەغدادی ڕێبەری داعش شەڕی موسڵی بۆ سەرکردە مەیدانی و دڵسۆزەکانی بەجێهێشتووە و ئێستا لە بیاباندا خۆی حەشارداوە.

مەحاڵە بزانرێت حەشارگەکەی بەغدادی لەکوێیە، کە لە مزگەوتێکی گەورەی موسڵ خۆی کرد بە خەلیفەی موسوڵمانان دوای ئەوەی لە ساڵی 2014 چەکدارەکانی شاری موسڵیان کۆنتڕۆل کرد.

سەرچاوە هەواڵگرییەکانی ئەمەریکا و عێراق دەڵێن نەبوونی هیچ بەیاننامەیەکی فەرمی لەلایەن سەرکردەی چەکدارانی داعشەوە و لەدەستدانی زۆربەی شاری موسڵ ئاماژەیەکن بۆ ئەوەی شارەکەی بەجێ هێشتووە.

سەرچاوەکان دەڵێن بەغدادی ئامانجێکی ئاسان نیە چونکە زۆر بە کەمی پەیوەندی دەکات و بە بەردەوامی دەجوڵێت و زۆر جار لە ڕۆژێکدا زیاترلە یەکجار شوێنی خۆی دەگۆڕێت.

سەرچاوەکان وتیشیان پـێیان وایە لەناو ئەو هاوڵاتییانەدا خۆی شاردۆتەوە کە لە گوندە بیابانیەکاندا پاڵپشتی دەکەن و نەک لە نێو شوێنی چەکدارانی لەو ناوچانەی شەڕیان تێدایە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG