Accessibility links

لە ئاکامی تەقینەوەیەکی خۆکوژی لە بەغدا 11 کەس دەکوژرێن


کاربەدەسـتانی ئاسایشی عێراق دەڵێن کەسێـکی خۆکوژ خۆی لە مزگەوتێـکی شیعەکان تەقاندووەتەوە لە بەغدای پایتەخت و لە ئاکامدا بە لایەنی کەم 11 کەس کوژراون و 20 کەسی دیکە برینداربوون.

عەمید سەعەد مەعەن گوتەبێژی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ئاشکراکرد لەو دەمەی ئەمڕۆ چوارشەممە خەڵکی لە نوێژکردن لێ بووبوونەوە و لە مزگەوتی "ئەهل ئەلبەیت" لە ناوچەی ئەلعوبێدی ڕۆژهەڵاتی بەغدا دەهاتنە دەرێ، خۆکوژێـک خۆی پـیادا تەقاندونەتەوە و ئەو قوربانیـیانەی لێکەوتووەتەوە.

گوتیشی خۆکوژەکە هەوڵی دابوو بچێتە ناو مزگەوتەکە و لە نێو خەڵەکەکە خۆی بتەقێنێتەوە، بەڵام شکستی هێنابوو.

داعش لە ڕێگەی ماڵپەڕ و تۆڕە کۆمەڵایەتیـیەکانی بەرپـرسیارێتی خۆی لە هێرشەکە ڕاگەیاند.

XS
SM
MD
LG