ته‌نگه‌ژه‌کانی نێوان حکومه‌تی ناوه‌ندی عێراق و هه‌رێمی کوردستان گه‌یشتوه‌ته ئاستێک که هه‌ر کام بوختانی ئه‌وه‌ی تر به جۆره‌ها تاوان بکات و بگره لایه‌نانێک سه‌رۆک وه‌زیری عێراق مالکی به دیکتاتۆر ناوه‌زد بکه‌ن. له عێراقیک که په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران چاو‌دێر و به‌رپرسه له به‌رێوه چونی کاروباره‌کان و کار‌و باره‌کانی سه‌رۆک وه‌زیر له بێژه‌نگ ده‌ده‌ن، چۆن سه‌رۆک وه‌زیر گه‌یشتوه‌ته ئه‌و راده هه‌مو شتێک له ژێر کونتروڵی خوێدا بیت؟
به‌فرین حوسه‌ێن خه‌لیفه ئه‌ندامی په‌رله‌مانی کوردستان سه‌ر به پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت له راستیدا ئێستا عێراق له گێژاوێکی سیاسی‌دا ده‌ژێت و گرفته‌کان که‌ڵه‌که بون وه گۆڕه‌پانی سیاسی عێراقی شڵه‌ژاوی و ململانی سیاسی پێه‌وه دیاره وه پێویسته هه‌مو لایه‌ک به‌و په‌ڕی دڵسۆزی و خه‌مخۆریه‌وه له ئاستی پرسیارهتیدا بێت بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و کێشانه‌ی که تا ئێستا چاره‌سه‌ر نه‌کراوون له پێناوی یه‌کێتی و یه‌کپارچه‌گی خاکی عێراقدا.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 11:10 خوله‌كه