سه‌رۆکی ئێران داوای له په‌رله‌مانی وڵاته‌که‌ی کردووه تا پاڵپشتی بن له به‌رامبه‌ر وه‌ک ده‌ڵێت ئه‌و به‌دکارانه‌ی چوارده‌وری وڵاته‌که‌یان داوه.
ئه‌م داوایه‌ی سه‌رۆکی ئێران له میانه‌ی وتاره‌که‌یدا بوو له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی ئێران‌دا به بۆنه‌ی ده‌ستپێکردنی وه‌رزی نوێی کارکردنی مه‌جلیسی شورای ئێرانه‌وه.
ئه‌و داوایه‌ی سه‌رۆکی ئێران وه‌ک داوایه‌ک ده‌بینرێت له کۆنه‌پارێزانی ڕکابه‌ری، که له ده‌نگدانه‌کاندا بۆ په‌رله‌مانی ئێران هاوپه‌یمانه‌کانی مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی نه‌ژادیان تێکشکاند.
بابه عه‌لی میهرپه‌روه‌ر، سیاسه‌تمه‌داری دێرینی کوردستانی ئێران ده‌ڵێت ئه‌مه یه‌که‌م جار نییه ڕێبه‌رانی ئێران داوا له یه‌کتر ده‌که‌ن تا هاوکار و هه‌ماهه‌نگ بن بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دوژمنانی ئێران.
به‌ڕێز میهرپه‌روه‌ر ده‌شڵێت یه‌کێک له کۆسپه گه‌وره‌کانی به‌رده‌م گه‌لانی ئێران نه‌بوونی ئه‌ڵته‌رناتیڤه بۆ ئه‌م ڕژێمه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران.
سه‌رۆکی ئێران له وتاره‌که‌یدا ده‌ڵێت به‌دکاران له هه‌موو ئاڕاسته‌یه‌که‌وه جوڵێندراون تا وڵاتی ئێران بخه‌نه ژێر فشاره‌وه، هه‌ر بۆیه لادانی ئه‌و فشارانه و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یان و هاوکاریکردن له‌مڕۆدا ئه‌رکی هه‌ره سه‌ره‌کییه.
ڕۆژئاوا ژماره‌یه‌ک سزای ئابوری له‌سه‌ر ئێران داناوه به‌هۆی به‌رنامه ناوکیه مشت و مڕ له‌سه‌ره‌که‌یه‌وه.
به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ بابه عه‌لی میهرپه‌روه‌ر کردووه.
ده‌توانن له ڕێێ کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 7:29 خوله‌که.