ئیزیدیه‌کان هه‌ر وه‌کو کورده فه‌یلیه‌کان و شه‌به‌ک و دانیشتوانی ناوچه دابڕاوه‌کانی تری کوردستان به ده‌ست ڕێباز و یاسا شۆفینیه‌کانی ڕژێمی ڕابردووه‌وه ده‌ناڵێنن و سکاڵا ده‌که‌ن که هێشتا زۆر له مافه‌کانیان چ له لایه‌ن حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و یاخود حکومه‌تی ناوه‌ندیه‌وه جێبه‌جی نه‌کراون. عه‌زیز شه‌ممۆ به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆفیسی کاروباری یه‌زیدیه‌کان- هه‌ولێر له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت زۆربه‌ی ناوچه نێشته‌جیه‌کانی ئیزدیه‌کان ده‌که‌ونه سنوری خواروی هه‌رێمی کوردستانی باشور و 85-90 % ده‌ڤه‌ره‌که‌یان ده‌که‌وێته ئه‌و ناوچانه‌ی ناکۆکی له‌سه‌ردایه ، که له ماوه‌ی 35 سالی فه‌رمانڕه‌وایی حکومه‌تی به‌عس و ناوه‌ند پشت گوێ خراوه و پێویستیه‌کی زۆریان به ئاوادانه‌وه هه‌یه.
به‌ڕێز شه‌ممۆ ده‌ڵێت ژماره‌ی ئیزیدیه‌کان له کوردستانی باشور له نێوان 500-600 هه‌زار که‌سه و به ئه‌ندازه‌ی پێویست نه له ناو په‌رله‌مانی کوردستان وه یاخود حکومه‌تی عیراقدا نۆینه‌رایه‌تیان نییه. عه‌زیز شه‌ممو له درێژایی قسه‌کانیدا ده‌ڵێت ئه‌بێت ئاماده کاریه‌کی زۆرتر بکرێت بۆ گه‌رانه‌وه‌ی ئه‌م ناوچانه بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 8:16 خوله‌كه.