Accessibility links

ئازەربایجان ئامادەکاری دەکات بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ناوچەیەکی نزیک لە هەرێمی ناگۆرنۆ کاراباخەوە

ڕۆژی چوارشەممە ئازەربایجان کۆنتڕۆڵی ناوچەی کالباجاری دراوسێی هەرێمی ناگۆرنۆ کاراباخ کردەوە.

ئەمەش دووەمین ناوچەیە لە کۆی ئەو سێ ناوچەیەی کە ئەرمینیا ڕازیبووە هێزەکانی تیایاندا بکشێنێتەوە دوای ئەوەی بە سەرپەرشتی ڕوسیا لەگەڵ ئازەربایجاندا ڕێکەوتن لەسەر وەستاندنی شەڕ و پێکدادانەکان کە بۆ ماوەی شەش هەفتە بەردەوام بوو.

وەزارەتی بەرگری ئازەربایجان لە بەیاننامەیەکدا وتی " لە 25 ی مانگی یانزەدا یەکەکانی سوپای ئازەربایجان چوونە ناو ناوچەی کالباجارەوە."

سەرچاوە/ فرانس پرێس

This item is part of
XS
SM
MD
LG