یاریدەدەری سەرۆکی ئازەربایجان دەڵێت دوو فڕۆکەی جەنگی ئەرمینیا لە جۆری سوخۆی-25 تێکشکاون دوای ئەوەی بەر شاخێک کەوتوون.
لە ماوەی ڕابردوودا ئەرمینیا وێنەی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەی بڵاوکردەوە و وتی فڕۆکەیەکی جەنگی تورکیا خستوویەتیە خوارەوە، ئاماژەشی بەوەدا ناوی فڕۆکەوانەکە ڤالێری دانیلین بووە.
لەلای خۆیانەوە هەریەک لە ئازەربایجان و تورکیا ڕەتیان کردەوە دەستیان هەبووبێت لە کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکاندا.
یاریدەدەری سەرۆکی ئازەربایجان حیکمەت هاجیڤ وتی " دوو فڕۆکەکە بەر شاخێک کەوتوون و تەقیونەتەوە و تێکشکاون. ئەمە دەریدەخات سەرکردایەتی سوپای ئەرمینیا زانیاری دروست بە هاوڵاتیانی نادات."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز